د.بەرهەم: هه‌ڕِه‌شه‌ی گه‌وره له‌سه‌ر گه‌لى كوردستان هه‌یه
د.به‌رهه‌م ساڵح له‌میانه‌ی وته‌یه‌كدا له ده‌ستپێكی كۆڕبه‌ندی دیداری سلێمانی له‌زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له‌سلێمانی رایگه‌یاند گفتوگۆ‌و دانوستاندن باشترین رێگه‌چاره‌ی كێشه‌كانه‌و ده‌بێت كاربكرێت بۆ ئه‌وه‌ی هاوشێوه‌ی داعش دوباره نه‌بێته‌وه.
وتیشی :"قه‌یرانه‌كان ده‌رفه‌ت دروستده‌كه‌ن بۆ چاكسازی و گۆڕانكاری و ده‌بێت پێداچونه‌وه به دۆخی سیاسی و ئابوری وڵاته‌كه‌ماندا بكه‌ین".
د.به‌رهه‌م ساڵح باسی له‌وه‌شكرد، 28 ساڵ دوای تاوانی هه‌ڵه‌بجه داعش به چه‌كی كیمیاوی له پێشمه‌رگه و خه‌ڵك ده‌دات،ئه‌مه وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌كی باشه ناكرێت خۆشباوه‌ڕبن كه ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی رابردوو دوباره نابێته‌وه.
وتیشی: "ئه‌مڕۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست عیراق ناوچه‌كه روبه‌ڕوی هه‌ژان و گۆڕانكاری مه‌زن ده‌بنه‌وه، هه‌ڕِه‌شه‌ی گه‌وره له‌سه‌ر گه‌له‌كه‌مان هه‌یه، ده‌رفه‌تی گه‌وره‌شمان له‌پێشه، هه‌ڕه‌شه‌ی ئیهاب و توندڕه‌وی و كۆمه‌ڵكوژی داعش، پیلانگێڕی ناحه‌زان و نه‌یارانمان، له به‌رانبه‌رد ا ده‌رفه‌تی هه‌نگاونان بۆ ئاینده‌یه‌كی گه‌ش كه نه‌هامه‌تیه‌كانی رابردوی تێدا دوباره نه‌بێته‌وه".
جه‌ختیشیكرده‌وه، به گیانفیدای هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی دیكه‌ی عیراق و پشتیوانی هاوپه‌یمانان دااعش زوو یان دره‌نگ له‌ناوده‌چێت، به‌ڵام گرنگه له‌م ده‌رفه‌ته مێژویه‌شدا هه‌نگاوی جدی بنێن بۆ ئه‌وه‌ی داعش و هاوپه‌یمانه‌كانی هه‌رگیزاو هه‌رگیز دوباره نه‌بنه‌وه.
د.به‌رهه‌م ساڵح ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو: "وڵاته‌كه‌مان كوردستان و عیراقیش به گشتی دوچاری كێشه‌ی سیاسی و ئابوری قوڵ بونه‌ته‌وه، كێشه‌كان جدین به ئاسانیش تێپه‌ڕ ناكرێن، پێویستمان به پیاچونه‌وه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی هه‌یه له شێوازی بنه‌ڕه‌تی وڵاته‌كه‌مانه، چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی بژێوی خه‌ڵك و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌سیاسیه‌كانه، دڵنیام چاره‌سه‌رمان نیه ته‌نها ده‌بێت به ڕێكه‌وتن پێكه‌وه له سایه‌ی دامه‌زراوه شه‌رعیه‌كانی خۆماندا هه‌وڵ و كۆشی ته‌واوه‌تی خۆمان بده‌ین بۆ چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی ئه‌و كێشانه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا گرنگه و راسته‌وخۆ ره‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر بارودۆخی خۆمان و عیراقیش، سه‌رباری ئه‌وانه‌ش به ئێوه ده‌ڵێم به دڵنیاییه‌وه رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دوچاری گۆڕانكاری و هه‌ژانی گه‌وره‌تر هه‌یه، له مانگی 5 سه‌د ساڵ به‌سه‌ر رێكه‌وتن نامه‌ی سایكس بیكۆ تێده‌په‌ڕێت، ئه‌و سیسته‌مه‌ی پێشوو سه‌دجه‌ی بیسته‌م له داڕمانه، چ جۆره سیسته‌مێك جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه هێتا ماوه، بیۆه من ده‌ڵێم له‌بری ئه‌وه‌ی خه‌ریكی ناكۆكیه‌كانی خۆمان بین، هیوادارم دیداری سلێمانی سلێمانی ده‌رفه‌تێك بێت، ئه‌م ئازیزانه ئه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیدارانه ئه‌م به‌رپرس و شاره‌زایانه پێكه‌وه هاوكار بین راوێژ بكه‌ین بۆ ده‌ربازبوون له بارودۆخی ئێستا به‌ره‌و ئاینده‌یه‌ك كه ئێمه كاریگه‌ریمان هه‌بێت له‌سه‌ر ئاینده‌ی وڵاته‌كه‌ی خۆمان".
خەندان -
