سەرۆك بارزانی و عه‌مر مووسا دوا پێشهاته‌ سیاسی و ته‌ناهییه‌كانی عێراق و سووریایان تاوتوێكرد

سەرۆك بارزانی و عه‌مر مووسا دوا پێشهاته‌ سیاسی و ته‌ناهییه‌كانی عێراق و سووریایان تاوتوێكرد
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مینداری پێشووی كۆمكاری عه‌ره‌بی پرسی تاییفەگەری و هەڕەشەكانی تیرۆر و هزری توندڕۆیی لەسەر ژیانی سیاسی و ئابووری وڵاتان و هەڵتەكاندنی ژێرخانی هزری و كۆمەڵایەتی و ئابووریی ناوچەكەیان به‌یه‌كه‌وه‌ تاوتوێكرد.



ماڵپه‌ری فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ڕۆژی سێشەممە 15ـی 3ـی 2016 لە سەلاحەدین سەرۆك" مەسعود بارزانی" سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە عەمر مووسا ،ئەمینداری پێشووی كۆمكاری عەرەبی و وەزیری پێشووی دەرەوەی مسر كرد.



لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و ئابووریی ناوچەكە و هەروەها قەیرانە قووڵەكانی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕۆژئاوای ئاسیا و باكووری ئەفریقیا ئاڵوگۆڕ كرا.



لەبەشێكی دیكەی ئەم دیدارەدا باس لە تاییفەگەری و هەڕەشەكانی تیرۆر و هزری توندڕۆیی لەسەر ژیانی سیاسی و ئابووری وڵاتان و هەڵتەكاندنی ژێرخانی هزری و كۆمەڵایەتی و ئابووریی ناوچەكە كرا.



گفتوگۆ لەبارەی دواپێشهاتە سیاسی و ئەمنییەكانی عێراق و سووریا تەوەرێكی دیكەی ئەم دیدارە بوو.







باسنیوز
Top