رێكخراوی تیرۆریستی داعش رایگه‌یاند، ئه‌و هێرشه‌ی كه كردویانه‌ته سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و سوپای عیراق له‌لایه‌ن چه‌كداره تایبه‌ته‌كانی رێكخراوه‌كه‌وه ئه‌نجامدراوه
بەیانی ئه‌مرۆ سێشەممە 15-3-2016، داعش بە شه‌ش خۆکوژ هێرشیکردە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە گوندی گڕاوی رۆژئاوای کەرکووک، هێرشەکەشیان تێکشکێندرا.
رێكخراوی داعش ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه له‌راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاند، هێرشه‌كه‌ی سه‌ر پێشمه‌رگه له‌گوندی گڕاو سه‌ر به‌قه‌زای دبس له‌لایه‌ن چوار چه‌كداری تایبه‌ته‌وه ئه‌نجامدراوه به‌ناوه‌كانی (ئه‌بو ته‌ڵحه ئه‌نساری، ئه‌بو خه‌تاب ئه‌نساری، ئه‌بو كه‌ره‌م ئه‌نساری، ئه‌بو ولا‌ء شامی).
داعش ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له‌هێرشه‌كه‌دا كه شه‌ش كاتژمێری خایاندووه سێ چه‌كداری داعش خۆیان ته‌قاندووه‌ته‌وه‌و كوژراون، چه‌كدارێكی دیكه‌شیان له‌میانه‌ی پێكداداندا له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كوژراوه.
لە شەڕی ئەمڕۆی كەركووك پێشمەرگه‌یه‌ك به ناوی هوگرسورچی شه‌هیدبوو و چوار برینداریش هه‌ن یەكێك لە بریندارەكانیش فەرماندەی پێشمەرگە غەفوور دەروێش ناسراو بە مامە خەفە "غەفە" فەرماندەی لیوا لە یەكەكانی 70 ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه یە و پارچەیەكی بەركەوتووە.
سه‌رچاوه‌یه‌ك به ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆسی راگه‌یاندبوو: سه‌ره‌تا دوو خۆكوژ هێرشیانكر و له دوری ٢٠٠ مه‌تره‌وه خۆیان به سه‌رنگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه ته‌قانده‌وه، دواتر چوار خۆكوژی دیكه هێرشیانكرد و له لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه كوژران به‌رله‌وه‌ی خۆیان بته‌قێننه‌وه.
