دوو هاووڵاتی كورد بە هۆی هەژاری خۆیان كوشت
هەژاری و بێكاری لە ئێران و بە تایبەت لە ناوچە كوردنشینەكان هەر رۆژە زیاتر دەبێت بە شێوەێكە لە ماوەی ئەم حەفتەیەدا دوو شارۆمەندی كورد بە هۆی هەژاریت و بێكارییەوە كۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان، حەمید رەزا مەقسوودی نژاد شارۆمەندی كوردی دانیشتووی كەنگاوەر لە پارێزگای كرماشان بە هۆی بێكاری و هەژارییەوە كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
پارێزگای كرماشان بە یەكێك لە پارێزگا دەوڵەمەندەكانی ئێران ناسێندراوە بەڵام بە هۆی كەش و هەوای ئەیمنییەتی زاڵ بەسەر ناوچە كوردنشینەكاندا شارۆمەندانی ئەو شوێنانە بە شارۆمەندی پلە دوو لە لایەن رژێمەوە دەناسێندرێن. هەروەها لە رۆژی سێشەممەی رابردوو كچێكی تەمەن 18 ساڵ بە ناوی ( ف) دانیشتووی گەرەكی بەهارستانی شاری سەقز بەو هۆیەوە كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابوو.
