لە ئێران 10 میلیۆن نەخوێندەوار بوونیان هەیە

لە ئێران 10 میلیۆن نەخوێندەوار بوونیان هەیە

لە ئێران 10 میلیۆن كەسی نەخوێندەوار بوونیان هەیە و 3 بۆ 5 میلیۆن كەسيش وازیان لە خوێندن هێناوە
دكتۆر بێهزاد دەماری بەڕێوەرەبری گشتی ئامار رایگەیاند، لە ئێران 10 میلیۆن كەس هیچ سەوادێكیان نيیە و 3 بۆ 5 میلیۆن كەسیش وازیان لە خوێندن هێناوە.

وتيشی: لە ساڵی 82 نزیك بە 84 هەزار خێزانی لە ئێران لە یەك جیاببوونەوە كە ئەم ئامارە لە ساڵی 94 بۆ 168 هەزار خێزان زیادی كردووە.

هەروەها 300 هەزار كەس لە زیندانەكان بوونیان هەیە و بۆ 15 میلیۆن كەسیش پەروەندە لە ناوەندە قەزاییەكان كراوەتەوە. ناوبراو هەروەها بە ئاماژە بە بوونی زیاتر لە 4 میلیۆن مۆعتاد لە ئێران وتی،21 لەسەدی كرێكاران بە مادەی هۆشبەر گیرۆدەن و زیاتر لە 40 لەسەدی ژنان لە ساڵی رابردوو بەرەورووی توندوتیژی بوونەتەوە.
Top