زیاتر له 2 هه‌زار که‌س به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ له کوردستان گیانیان لەدەست داوە
پزیشکی دادوه‌ری پارێزگای سنەی سەر بە رۆژهەڵاتی کوردستان ڕایگه‌یاند: له ماوه‌ی 5 ساڵی ڕابردوو 2 هه‌زار و 95 که‌س له هاووڵاتیان به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانی خۆیان له‌ده‌ست داوه و ئه‌م ئاماره ته‌نیا له ماوه‌ی 9 مانگی ڕابردووی ئه‌مساڵ 353 که‌س بووه و گه‌شه‌ی له‌سه‌دا 20ی بووه.
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان، ئیداره‌ی گشتی پزیشکی دادوه‌ری پارێزگای کوردستان له ڕاپۆرتێکدا رایگەیاندووە كە،له ماوه‌ی 9 مانگی ڕابردووی ئه‌مساڵ 353 که‌س به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ له پارێزگای کوردستان گیانی خۆیان له‌ده‌ست داوه و له چاو ماوه‌ی هاوشێوه‌ی ساڵی ڕابردوو زیاتر له‌سه‌دا 20 به‌رزبوونی بووه.
پزیشکی دادوه‌ری پارێزگای کوردستان ڕایگه‌یاندووه که به‌گشتی کوژراوانی 9 مانگی ڕابردووی ئه‌مساڵ، 276 که‌س پیاو و 77 که‌س ژن بوون.
هه‌روه‌ها له‌م ڕاپۆرته‌دا هاتووه که ته‌نیا له ماوه‌ی 5 ساڵ واتا له ساڵی 89 تا کۆتایی ساڵی ڕابردوو به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ له پارێزگای کوردستان 2 هه‌زار و 95 که‌س گیانی خۆیان له‌ده‌ست داوه که 1679 که‌س له کورژاوان پیاو و 417 که‌سیش ژن بووه.
