پێشمه‌رگه هێرشێكی داعشی له میحوه‌ری باشووری كه‌ركوك تێکشكاند
نه‌قیب ساڵح ئه‌فسه‌ری پێشمه‌رگه له گوندی گڕاو له باشووری كه‌ركوك راگه‌یاند: كاتژمێر پێنج و نیوی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌سوودوه‌رگرتن له کەشوهەوای ناوچەکە چه‌كدارانی داعش كه شه‌شیان خۆكوژبوون هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه".
گوتیشی: تا كاتژمێر نۆی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ڕ به‌رده‌وام بوو، به‌هۆی هێرشه‌كه‌وه پێشمه‌رگه‌یه‌ك شه‌هیدبووه‌و چواری دیكه‌ش برینداربوون و له‌ناو برینداره‌كاندا مامه غه‌فور فه‌رمانده‌ی لیوا له‌یه‌كه‌ی هێزەکانی 70ی تێدایه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد جگه‌له‌وه‌ی تۆپخانه‌كانی پێشمه‌رگه بۆردوومانی داعشیان كردووه، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانیش بۆردوومانی داعشیان كردووه‌و رۆڵێكی سه‌ره‌كیان هه‌بووه له تێكشكاندنی هێرشه‌كه‌دا.
شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی 70 به خه‌ندانی راگه‌یاند "مامه غه‌فور برینداربووه‌و باری ته‌ندروستی جێگیره‌و هیچ مه‌ترسیه‌ك له‌سه‌ر ژیانی نییه".
خه‌ندان
