پارتی دیموكراتی كوردستان وەڵامی کانتۆنەکانی پەیەدە دەداتەوە
دوای ئەوەی سلێمان خەلیل ئەندامی لیژنەی ئاوەدانكردنەوەی كۆبانی لە كۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند کە بەرپرسانی پارتی دژی ئاوەدانكردنەوەی كۆبانێن و ماوەی هەشت مانگە دەستیان بەسەر ژمارەیەك شۆفڵ و گرێدەر و گەڵابە و كەبسی خۆڵدا گرتووە، كە بۆ بەكارهێنانی ئاوەدانكردنەوەی شاری كۆبانی لە خۆرئاوای كوردستاندا كڕدراون.
ئەمڕۆ عەلی عەونی ئەندامی سەرکردایەتی پارتی راگەیاند : دیارە پەیەدە و دەسەڵاتدارانی پەیەدە هێشتا لە خەوبینین بە سیاسەتی هەڵە بەئاگا نەهاتوونەتەوە، دەنا ئەگەر لە مێژوو بڕوانن، دەردەکەوێ کێ خەمخۆری ڕۆژئاوای کوردستانە".
هەروەها گوتی "پارتی لە چوارچێوەی حکوومەتدا بەشدارە، پەیەدە دەیەوێت بڕیارەکانی حکوومەت بە هەڵوێستی پارتی گرێ بدات، ئەی بۆ ناپرسێ کێیە ڕێگری لە گەیاندنی هاوکاری بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دەکات؟ ئێمەین یان ئەوانن؟".
باسنیوز
