چه‌كدارێكی داعش خۆی راده‌ستی پێشمه‌رگه كرد
له میحوه‌ری شنگال چه‌كدارێك كه پێشتر له‌ناو رێكخراوی داعشدا بووه، خۆی راده‌ستی پێشمه‌رگه كردووه، بەوتەی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی شنگال.
عه‌مید سمێ بۆساڵی جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی شنگال رایگەیاند: "دوێنێ یه‌كشه‌ممه كه‌سێكی داعش كه خه‌ڵكی ناوچه‌ی به‌عاج بووه، خۆی راده‌ستی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كردووه".
وتیشی "ئه‌و كه‌سه و باری ده‌روونی باش نه‌بووه، ئێمه‌ش رادەستی ئاسایشی شنگالمان كردووه".
ئه‌و كه‌سه ته‌مه‌نی نزیكه‌ی 40 ساڵ ده‌بێت و خه‌ڵكی به‌عاجه، له‌كاتی ده‌ستگیركردنیدا چه‌كی پێنه‌بووه، به‌وته‌ی عه‌مید سمێ بۆساڵی.
جێگری فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی شنگال ره‌تیشیكرده‌وه ئه‌و کەسە بیانی بێت و وتی "کەسەکە خۆی هاتووه‌و خۆی رادەستی پێشمەرگە کردووەو چه‌كیشی پێنه‌بووه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دۆخی ئێستای شنگال زۆر باشه‌و پێشمه‌رگه له‌دۆخێكی باشدایه، داعش توانای جوڵه‌ی نه‌ماوه، به‌ڵام ناوبه‌ناو كاتیۆشا ئاراسته‌ی ناوچه‌كه ده‌كات ئه‌وه‌شی شتێكی ئاساییه له جه‌نگدا.
خةندان
