دیداری سلێمانی سه‌ركرده‌كانی كوردستان و عیراق و جیهان كۆده‌كاته‌وه
دیداری سلێمانی، دیدارێكی فراوانه و ساڵانه له زانكۆی ئه‌مریكی له شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، یه‌كه‌م دیدار ساڵی 2013 به‌ڕێوه‌چوو.
له دیداره‌كه‌دا به‌رپرسانی باڵای حزب و عیراق و هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی پێكهاته‌كانی عیراق و كوردستان و شاره‌زایانی بارودۆخی جیهان به‌شداریی ده‌كه‌ن.
له پانێله‌كانی دیداره‌كه‌دا تاووتوێی بارودۆخی عیراق و كوردستان و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كرێت كه رۆژ له دوای رۆژ به‌ره‌و خراپتر ده‌چێت، چ له رووی ئاڵۆزی سیاسیی و زه‌قبوونه‌وه‌ی ناكۆكی مه‌زهه‌بی و چ له‌ڕووی خراپی بژێوی ژیان و قه‌یرانی دارایی هاوڵاتیانی ئه‌م وڵاته.
به‌شێكی پانێله‌كان تایبه‌تن به نه‌وت و وزه‌و ئابووری و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر سیاسه‌ت و سه‌قامگیری كوردستان و عیراق هەیە.
بژار عه‌لی بۆسكانی به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی زانكۆی ئه‌مریكی له‌سلێمانی به‌خه‌ندانی وت "له‌ناوخۆی عیراقدا حه‌یده‌ر عه‌بادی و سه‌لیم جبوری عه‌ممار حه‌كیم و وه‌زیره‌كانی حكومه‌تی عیراق بانگهێشتكراون و له‌به‌رپرسانی هه‌رێمیشدا هه‌ریه‌كه له مه‌سعود بارزانی و نێچیرڤانی بارزانی قوباد تاڵه‌بانی و یوسف محه‌مه‌د بانگهێشتكراون".
ده‌شڵێت "زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا بانگهێشتكراون و باڵیۆزه‌كان له پانێڵه‌كه ئاماده ده‌بن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاته قادری حاجی عه‌لی ئاماده‌ی پانێڵه‌كه ده‌بێت".
وتیشی: "ته‌وه‌ره‌كانی پانێله‌كه پێكدێت له‌و گۆڕانكاری و پشێویانه‌ی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدایه، هه‌روه‌ها رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش و دوای داعش كاریگه‌رییه‌كانی شه‌ڕی داعشه له‌سه‌ر ناوچه‌كه باسكردن له‌و لێكترازانه‌ی كه له‌ئێستادا له‌نێوان لایه‌نه‌كانی عیراقدا هه‌یه كه سوننه‌كان و شیعه‌كانی بۆ دووبه‌ره دابه‌شكردو‌وه".
ئاشكراشیكرد باسی كێشه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا و ئه‌و ئاڵۆزی و گرژیانه‌ی كه ئێستا له توركیا و سوریادا هه‌یه ده‌كرێت.
كۆكردنه‌وه‌ی گه‌وره به‌رپرسانی عیراق و كوردستان و جیهان له‌و دیداره‌دا له‌كاتێكدایه، به‌هۆی ئاڵۆزی و كێشه سیاسییه‌كانه‌وه په‌یوه‌ندی نێوان به‌شێك له به‌رپرسانی عیراق و هه‌رێم گرژی و ئاڵۆزی تێكه‌وتووه‌و پچڕاوه.
زانكۆی ئه‌مریكی له سلێمانی، ساڵی 2007 له شاری سلێمانی دامه‌زراوه و ساڵی 2011 له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه وه‌ك زانكۆی پله یه‌ك له‌سه‌ر ئاستی زانكۆ ئه‌هلییه‌كانی كوردستان ناسێنراوه.
