ئوسامه نوجێفی: به‌شداری كردنی حه‌شدی میللی په‌كی ڕزگاركردنی موسڵ ده‌خات
نوجێفی له‌دیداری"ماركۆ كارنیلۆس" باڵیۆزی ئیتاڵیا له‌عێراق، پێداگری له‌وه‌ش كرد كه هه‌موو تواناكان یه‌ك بخرێن له‌پێناوی به‌زاندنی داعشدا.
گوتیشی: " خه‌ڵكی موسڵ، چه‌كدارانی هۆزه‌كان و پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراق، به‌هاوكاری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی موسڵ ڕزگارده‌كه‌ن و پشتی تیرۆر ده‌شكێنن".
هه‌روه‌ها گوتی: " به‌شداری حه‌شدی میللی پرۆسه‌كه په‌ك ده‌خات، چونكه خه‌ڵكی موسڵ سورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بوارنه‌ده‌ن به‌وه‌ی داعش بتوانێت خه‌ڵكی زیاتر بۆ شه‌ڕێ تایفی خۆی بێنێته ژێر بار".
باسنيوز
