لێدوانی حكومەتی هەرێم لەبارەی پشووی سبەینێوە

لێدوانی حكومەتی هەرێم لەبارەی پشووی سبەینێوە
سبەینێ‌ پشووی فەرمیە لەسەجەم داموودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش رایدەگەیەنێت، پشووەكە لەبری پشووی رێككەوتنامەی 11ی ئازار كە دەكەوێتە رۆژی هەینییەوە.

سەفین دزەیی، وتەبێژی‌ حكومەتی‌ هەرێمی‌ كوردستان بەماڵپەری‌ رەسمی‌ حكومەتی‌ راگەیاندووە: ""رۆژی یەكشەممە 13ی ئازار پشووە لەبری پشووی رێككەوتنامەی 11ی ئازار كە دەكەوێتە رۆژی هەینییەوە، رۆژی دووشەممە، 14ی ئازار پشووە بە بۆنەی لەدایكبوونی مستەفا بارزانی‌، رۆژی 20 تا 24ی ئازاریش پشووی جەژنی نەورۆزە.

ئەوەشی‌ ئاشكراكردووە، "ئەم رۆژانەی ئاماژەیان پێدراوە، لە سەرجەم دامودەزگاكانی حكومەت پشووی رەسمین، هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەپێی خشتەی تایبەت بە خۆیان پشووەكانیان دیاریكراوە".
Top