هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم ده‌ستیپێكرده‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌كه‌رتی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به‌ئاژانسی رۆیته‌رزی راگه‌یاندووه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا ده‌ستیپێكردووه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ش پاش راوه‌ستانی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم دێت بۆ توركیا بۆ ماوه‌ی زیاتر له سێ هه‌فته.
مه‌سه‌له‌ی راوه‌ستانی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم له‌ناوه‌ڕاستی مانگی رابردووه‌وه لێكدانه‌وه‌ی جیاجیای بۆ دهكراو به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم چه‌ند جارێك لێكدانه‌وه‌ی جیاجیان بۆ رووداوه‌كه ده‌كرد و هه‌ندێك جار ده‌وترا به‌هۆی ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆرییه نه‌وته‌كه‌ی نێوان هه‌رێم و توركیا له‌ناو خاكی باكووری كوردستاندا هه‌نارده‌ی نه‌وت راگیراوه و هه‌ندێجاریش ده‌وترا به‌هۆی بوونی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له هه‌ندێك ناوچه‌ی نێو خاكی توركیا هه‌نارده‌ی نه‌وت راوه‌ستاوه.
چوار شه‌ممه‌ی رابردووش ئاژانسی رۆیته‌رز له راپۆرتێكیدا باسی له ته‌قینه‌وه‌یه‌ك كرد كه له 25ی مانگی رابردوو روویداوه‌و به‌هۆیه‌وه هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم وه‌ستاوه، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت له 16ی مانگه‌وه بۆرییه‌كه كێشه‌ی بۆ دروستبووه.
به‌هۆی راگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمه‌وه، رێژه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت له مانگی دوودا بۆ نزیكه‌ی نیوه دابه‌زی و داهاته‌كه‌شی كه‌میكردووه. ئه‌وه‌ش به‌پێی دوایین راپۆرتی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان كه دووشه‌ممه‌ی رابردوو بڵاویكرده‌وه.
به‌پێی راپۆرته‌كه، رێژه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان له مانگی رابردوودا 10 ملیۆن و 151هه‌زار و 944 به‌رمیل بووه كه ده‌كاته 350 هه‌زار و 67 به‌رمیل له‌رۆژێكدا، له‌كاتێكدا له مانگی یه‌كی ئه‌مساڵدا هه‌رێم بڕی 18 ملیۆن و 656 هه‌زار و 131 به‌رمیل نه‌وتی له‌ڕێی ئه‌و بۆریه‌وه هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه كردووه كه داهاته‌كه‌ی 650 ملیۆن دۆلار بوو.
هه‌ر به‌پێی راپۆرته‌كه رێژه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت له 15ی مانگه‌وه ده‌ستی به دابه‌زین كردووه به‌جۆرێك له‌و رۆژه‌دا 661 هه‌زار و 744 به‌رمیل هه‌نارده كراوه، ئه‌و رێژه‌یه له 16ی مانگدا دابه‌زیوه بۆ 518 هه‌زار و 513 به‌رمیل. له 17ی مانگدا رێژه‌كه زیاتر دابه‌زیوه و گه‌یشتووه‌ته 254 هه‌زار و 645 به‌رمیل نه‌وت، له‌ڕۆژی 18ی مانگیشه‌وه ئه‌و رێژه‌یه بووه به سفر و هه‌نارده‌ی نه‌وت به‌ته‌واوی راگیراوه.
هه‌فته‌ی رابردوو وه‌زاره‌تی وزه‌ی توركیا رایگه‌یاندبوو كه ده‌ستیان به چاككردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆریه كردووه كه رۆژانه 600 هه‌زار به‌رمیل له كێڵگه‌كانی نه‌وتی هه‌رێم و كه‌ركوكه‌وه هه‌نارده‌ی به‌نده‌ری جه‌یهان ده‌كات.
