لە درێژەی کارو چالاکییەکانی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان بە بۆنەی ھەشتی مارس رۆژی جیھانی ئافرەتان ئەمڕۆ رێکەوتی ١٠/٣/٢٠١٦ شاندێکی مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان بەسەرپرشتی د.ڤیان سلێمان " سەردانی (ھێزا کجێن رۆژێ)ی کرد لە شاریا ھەروەھا سەردانی (ھێزا ئاگری)کرد لە محوەری ناوەران و خەڵاتی رێزلێنانیان پێشکەش کردن ئەو ئافرەتانە ھێزێکن بە خۆبەخشانە رووبەرووی تیرۆرستان دەبنەوە کە بە ھەنگاوەکانیان چەندین بەربەستی کۆمەڵایەتی و مێژوویی و کلتوریان شکاند بۆ گۆرینی ئەو نۆرم و تێروانینانەی کە لە توانای ئافرەت کەم دەکەنەوە کە لە راستیدا نموونەی بەرخودان و ئازایەتی و ئازادی ئافرەتن.