له مەریوان.. دوو کۆڵبەر بە دەستڕێژی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بریندار بوون
بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان هیزە ئەمنییەکان بۆ پیشگیری لە کاسبیی کۆڵبەرانی کورد جادەی مەریوان بۆ هەورامانیان داخستووە و لەگەڵ کۆڵبەرانی کورد بەشەڕ هاتوون و لە ئەنجامی ئەو دەستڕێژە دوو کۆڵبەر بە توندی بریندار و چەند کەسی دیکەش دەستگیر کراون.
بەپێی هەمان سەرچاوە هێزە ئەمنییەکان دەستیان بەسەر کەلوپەلی کاسبکاراندا گرتووە و دەگوترێ خەڵکی گوندەکانی ناوچەی هەورامان بە هانای کٶلبەرانەوە هاتوون و بە دار و بەرد هێرشیان کردووەتەوە سەر هێزە ئەمنییەکان سوپای پاسدارانیش رێگای هەورامان بۆ مەریوانیان داخستووە.
مانگی رابرووش لەلایەن سوپای پاسدارانەوە مامۆستای ئایینیی گوندی "دەرەکی"ی هەورامان بانگ کراوە و هۆشدارییان پێداوە کە کە خەڵک ئاگادار بکاتەوە کە کەس بۆی نییە بۆ کۆڵبەری و کاسبی روو لە سنوورەکان بکات، و هەرکەس دەست بداتەوە ئەو کارە بە توندی هەلسوکەوتی لەگەڵ دەکرێت.
رۆژی دووشەممەش لە سنووری باشماخ لەلایەن ئەفسەرێکی باڵای کۆماری ئیسلامییەوە کۆڵبەرێکی کورد درایە بەر دەستڕێژ و گیانی لەدەست دا.
باسنیوز
