ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر، کەمکردنەوەی کرێی خانووی پەسەند کرد
(سه‌وری عیسمه‌ت) به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانـی ڕایگەیاند: "ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه لە كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێردا به كۆی ده‌نگ دوو بڕیار درا؛ بەو گوێرەیە كرێی خانوو و ساختمان (بینا) و شوێنی بازرگانی و دووكان، به ڕێژه‌ی سەدا٣٠ دادەشکێت؛ وەختی خۆی پارێزگاریش داوای كردبوو نرخه‌كان بەو ڕێژەیە كه‌م بكرێتەوە؛ جگە لەوە به كۆی ده‌نگ بڕیاریش درا نرخی سەرەی نۆرینگه و سۆنار و تیشك به ڕێژه‌ی سەدا٣٠ دابشکێت، بە نۆرینگەی تایبه‌ت و گشتییەوە."
ئه‌و ئەندامەی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر ڕاشیگه‌یاند: "بڕیاره حەفتەی دابێ كۆ ببینه‌وه و له‌گەڵ لیژنه‌كانی ته‌ندروستی و لیژنه‌كانی تری ئه‌نجوومه‌نی پارێزگادا هه‌ماهه‌نگی بكه‌ین تا زانیارییەکی زۆرتر كۆ بكەینەوه تا بڕیاری تریش دهربكەین."
(سه‌وری عیسمه‌ت) ده‌یشلێت: "وه‌كو ئه‌نجوومه‌ن چاودێریی بازاڕ دەکەین؛ پارێزگای هه‌ولێر و حكوومه‌تیش بڕیاره‌كه جێبه‌جێ دەکەن؛ کارەکە لەبەر خاتری خەڵکە."
(یاسین سەلیم مزووری) ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر لە فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستانیش بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: داشکاندنی نرخ، هەروا ئاسان نییە و، گفتوگۆی زۆری دەوێ؛ جا لەبەر ئەوە نەمانتوانی ھەمووی پەسەند بکەین، وئەوانەی دیکەمان بۆ کۆبوونەوەی سێشەممەی دابێ دوا خست."
گوتیشی، خۆی نرخی زۆر شت، هەر ئێستایش کەمترە لەو نرخەی دیاری کراوە؛ بۆ نموونە گۆشت.
