ده‌زگای بارزانی جانتا و پێداویستی خوێندنی به‌سه‌ر ٥٥٠ قوتابیدا دابه‌ش كرد
ڕۆژی ٨/٣/٢٠١٦ بەمەبەستی هاوكاریكردنی زیاتری قوتابیانی ناوخۆ و ئاواره و په‌نابه‌ر له هەرێمی كوردستان، دەزگای خێرخوازیی بارزانی ساڵانە جانتا و پێداویستی خوێندن بەسەر قوتابیاندا دابەش دەكات؛ دابەشكردنەكەیش زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی گرتووەته‌وه و له‌و میانه‌شدا له ناحیه‌ی كه‌ڵه‌كی سه‌ر به پارێزگای دهۆك، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی هه‌ستا به دابه‌شكردنی جانتا و پێداویستیه‌كانی دیكه‌ی خوێندن به‌سه‌ر ٥٥٠ قوتابی قۆناغی بنه‌ڕه‌تی ئاواره‌ی عه‌ره‌ب له گوندی بشیریان و قوتابخانه كوردییه‌كانی قه‌زاكه‌دا.
له‌و باره‌یه‌وه مووسا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی رایگه‌یاند: "دابه‌شكردنی جانتا و پێداویستیه‌كانی خوێندن له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی خوێندنه‌وه به‌رده‌وام بووه و زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی گرتووەته‌وه؛ هه‌روه‌ها پرۆژه‌كه قوتابیانی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستانیشمان گرته‌وه. ئه‌مڕۆ هه‌ستاین به دابه‌شكردنی جانتا و پێداویستیه‌كانی دیكه‌ی خوێندن به‌سه‌ر ٥٥٠ عه‌ره‌بە ئاوارەی قۆناغی بنه‌ڕه‌تی دانیشتووی گوندی بشیریانی سه‌ر به قه‌زای كه‌ڵه‌ك."
دەیشڵێت: "به‌رده‌وام ده‌بین له پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی جانتا و پێداویستی خوێندن، هەتا زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه."
