ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا هەوڵی بەجینۆساید ناساندنی جینۆسایدی ئێزدییەکان دەدات
دوێنێ چوارشه‌مم 2\3\2016، لێژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وی سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئەمریکا، گفتوگۆی له باره‌ی تاوانه‌كانی ڕێکخراوی توندڕەوی داعش، دژ به (مه‌سیحییه‌كان، ئێزیدییه‌كان و كه‌مینه ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی دیكه) له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرد.
“ئید ڕۆیس”، سه‌رۆكی لێژنه‌كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختی كردەوه كه كۆمه‌ڵكوژییه‌كان، سه‌ربڕینه‌كان، ده‌ستدرێژیی سێكسی و به كۆیله‌كردنی هاووڵاتییانی مه‌سیحی و ئێزیدی له لایه‌ن داعش، پێویسته به جێنۆساید بناسرێت و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌ره‌نگاری بێته‌وه.
ڕۆیس هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند كه كاتی ئه‌وه هاتووه ئه‌مریكا ڕاستییه‌كان بدركێنێت و له ئاست ئه‌م تاوانانه بێته ده‌نگ. ‘پێویسته جیهان، به‌ر له‌وه‌ی كه دره‌نگ بێت، كاردانه‌وه‌ی هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌م تاوانانه.’
له دانیشتنه‌كه‌دا هه‌روه‌ها باس له ڕژێمی سوریا كرا و ئه‌ندامانی لێژنه‌كه پڕۆژه یاسایه‌كیان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سوپای به‌شار ئه‌سه‌د په‌سه‌ند كرد. به پێی ئه‌م پڕۆژه‌یاسایه، داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كراوه ڕێكاری یاسایی دژ به تاوانه‌كانی سوپای سوریا بگیرێته‌به‌ر به‌و پێیه‌ی سوپاكه‌ی ئه‌سه‌د ‘تاوانی جه‌نگی دژ به هاووڵاتییانی سوریا ئه‌نجام داوه.’
ڵێژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه ئه‌مركایه كه ئێد ڕۆیس، له پارتی كۆمارییه‌كان، سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا. ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران خۆی یه‌كێكه له‌و دوو به‌شه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مریكا پێكدێنن.
باس‌نیوز
