وه‌زیری ناوخۆی هیندستان: ''شانازییه په‌یكه‌ری(بارزانی) له هیندستان هه‌بێت
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (1-3-2016) له هۆتێل (ترێدن) له شاری مۆمبای له وڵاتی هیندستان، له ڕێوڕه‌سمێكدا په‌رده له‌سه‌ر په‌یكه‌ری (مسته‌فا بارزانی) سه‌كرده‌ی مێژووییی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد لادرا.
له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا فیلمێكی دۆكیۆمێنتاری له‌سه‌ر ژیان و خه‌باتی (مسته‌فا بارزانی) نمایش كرا، دواتر له گوته‌یه‌كیدا (رام شین‌دا) وه‌زیری ناوخۆی ویلایه‌تى ماهراشترا له هیندستان، خۆشحاڵیی خۆی و وڵاته‌كه‌ی به دانانی په‌یكه‌ری (بارزانی) له وڵاتی هیندستان نیشان دا و، باسیشی له خه‌بات و هه‌وڵه‌كانی (مسته‌فا بارزانی) بۆ سه‌رخستنی دۆزی كورد كرد.
وه‌زیری ناوخۆی ویلایه‌تى ماهراشترا له هیندستان هه‌روه‌ها گوتی: خه‌بات و ماندبوونی (بارزانى) كه بۆ ملله‌ته‌كه‌ی خۆی كردوویه‌تی له بیر ناكرێ، هه‌ربۆیه (بارزانی) له‌كن گه‌له‌كه‌ی و خه‌ڵكی جیهانیش، هه‌ر به زیندوویی ده‌مێنێته‌وه؛ شانازییه په‌یكه‌ری ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی له هندستان هه‌بێت و، خه‌ڵكی كوردستانیش كه به‌رده‌وام سه‌ردانی هیندستان ده‌كه‌ن، ده‌توانن ڕابه‌ره‌كه‌یشیان له‌و مۆزه‌خانه‌یه‌دا ببیننه‌وه.
پاشان پەیکەرساز (سونێل) لە لێدوانێكیدا گوتی: ''ئەمڕۆ وەکو خەونێکە بو من، که بە دی هات، پاش ماندوبوون ئەمڕۆ پەیکەرەکە تەواو بوو، (بارزانی) وەکو (غاندی) وایە زۆری بۆ میللەتەکه‌ی خۆی کردووە.''
هاوكات (ئەحمەد جەلال) گوتی: ''پاش ئەوەی کە سەردانی موزاخانەکەم کر،د بە گرینگم زانیوە کە لە گەڵ به‌رپرسی مۆزه‌خانه‌كه‌دا دانوستان بکەم، بۆ ئەوەی پەیکەرێک بۆ (بارزانی) لە پاڵ ئەو کەسایەتییە جیهانییە دابنێین، ئەویش بە خۆشحاڵییەوە لەسەر بیرۆکەکە رازی بوو.
گوتیشی، (بارزانی) وه‌ك ڕابه‌ری مێژووكرد ئەرکی له‌سه‌ر شانمانە و هەرچی بۆی بکەین هێشتا کەمە.
ئه‌و په‌یكه‌ره له‌سه‌ر ئه‌ركی قوتابیی خوێندنی دكتۆرا له هیندستان (ئه‌حمه‌د جه‌لال) و به ده‌ستی په‌یكه‌رساز (سۆنێل) درووست كراوه؛ په‌یكه‌ره‌كه له مۆزه‌خانه‌ی (واکس میوزیەم) له‌پاڵ 90 په‌یكه‌ری كه‌سایه‌تییه به‌ناووبانگه‌كانی جیهان وه‌كو(غاندی، بنەزیر بۆتو، جەواهر لال نەهرۆ، ئەبراهام لێنکۆلن، مسته‌ر بین و مایکل جاکسون) نمایش ده‌كرێت.
مۆزەخانەی واکس لە ساڵی 209 لە شاری لوناڤلا کراوە و رۆژانە نێزیکه‌ی سێهەزار کەس سەردانی دەکەن
