کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی کۆمەک بۆ قوتابیان کۆدەکاتەوە

 کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی کۆمەک بۆ قوتابیان کۆدەکاتەوە
ھەڵمەتی پەروەردەی بنەڕەتی بۆ ھاوسۆزیی لەگەل قوتابیانی زانکۆ کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی لە زانکۆی سەلاحەدین کە لە ئێستادا یەکێکە کۆلێژە ھەرە چالاکەکانی نێوزانکۆ ھەردەم پێشەنگ بووە لە کار وپرۆژەی ھەمەجۆر و سوودبەخش بە ھیمەتی مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان کە بەردەوام وەک تیمێک کاریانکردووە. دوای کۆبوونەوە لەگەل کۆمەلێک مامۆستا و فەرمانبەر و قوتابی کۆلێژ بەھۆی پێویستی زۆر بریارماندا بە راگەیاندنی ھەلمەتێکی گەورەی ھاوسۆزیی بۆ قوتابیە خۆشەویستەکانمان بەتایبەتی ئەوانەی لە بەشەناخۆییەکانن تاکو پێکەوە بتوانین کەمێک لە باری قورسی ژیانیان لەسەر سوکتر بکەن و ھاوبەشیان بین لە کەموکوڕی و پێداویستیەکانی رۆژانە ھەتا بە ئاسوودەیی بتوانن خوێندن تەواەو بکەن. بۆ ئەو مەبەستە لێژنەیەک لە یایدەدەری راگر و مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان پێکھێنرا تا سەرپەرشتی ھەڵمەتەکە بکەن بۆ کۆکردنەوەی ھاوکاریو گەران بەدوای کەس و لایەنی خێرخواز و سپۆنسەر و دواتریش دابەشکردنیان بەسەر قوتابیانی بەشەناوخۆییەکان لە زووترین کاتدا. وا بریارە ھەلمەتەکە تاکو کۆتایی سالی خوێندن بەردەوام بێت و لێژنەی سەرپەشتی کۆمەکەکان کۆدەکاتەوە بە پێی لیستی بەخشین کە ناوی بەخشەر و بڕی بەخشین و ناونیشان و ژمارەی تەلەفۆنی لەسەر بێت. بەخشین دەکرێت بڕێک پارە بێت یان خۆراکی وشک وەک زەیت و برنج و شەکر و چا و ئاوی تەماتە ...ھتد. ھیوادارین ھەر یەک لە لای خۆیەوە ھەوڵ بدات بۆ گەیاندنی ئەو پەیامە بۆ کەسانی خواپێداو و مرۆڤدۆست بۆ زانیاری زیاتر و گەیاندنی ھاوکاری و کۆمەک پەیوەندی بکەن بە: ٠٧٥٠ ٤٨٦ ٢٢٧٨ ٠٧٥٠ ٤٨٨ ٥٧٧٨ ٠٧٥٠ ٤٤٩ ٨٥٩١ ٠٧٥٠ ٤٤٦١٦١٢













کارزان کانەبی
Top