بەسەرپەرشتی ئەمریكا 5 هەزار پێشمەرگە دەستیان بە مەشق كرد

 بەسەرپەرشتی ئەمریكا 5 هەزار پێشمەرگە دەستیان بە مەشق كرد
بەسەرپەرشتی ئەمریكیا دوو لیوای هێزی پێشمەرگە دەستیان بە مەشقێكی 10 هەفتەیی كرد. ئەو دوو لیوایەی دەستيان بە مەشق كردووە كۆنترین دوو لیوای وەزارەتی پێشمەرگەن یەكیان گرتبێتەوە و لە سنووری كەركووك جێگر دەكرێن.

هەڵگۆرد حیكمەت، بەڕێوەبەری گشتیی راگەیاندن لە وەزارەتی پێشمەرگە راگەیاند، ئەو دوو لیوایە رۆژی یەكشەممە 28-2-2016 دەستیان بە مەشق كردووە و ماوەی 10 هەفتە بەردەوام دەبن.

بەڕێوەبەری گشتیی راگەیاندن لە وەزارەتی پێشمەرگە روونیكردەوە، دوای تەواوبوونی مەشق ‌و راهێنانەكانیان ئەو دوو لیوایەی هێزی پێشمەرگە كە لیوای یەك ‌و دوون، هەر لەلایەن ئەمریكاوە پڕچەك دەكرێن و لە سنووری كەركووك جێگیر دەكرێن.

هەر لیوایەكی هێزی پێشمەرگە لە سێ‌ فەوج پێكدێت‌ و ژمارەشیان نزیكەی 2500 پێشمەرگە دەبێت، واتە بەهەر دوو لیواكە ژمارەیان دەگاتە نزیكەی 5 هەزار پێشمەرگە.








رووداو-
Top