لیستی ئەو کۆمپانیایانەی کە نرخی ئینتەرنێتیان هەرزان کردووە
لەو ڕاگەیێندراوەی وێنەیەکیشی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانیش نێردراوە، هاتووە، ئەوەی لە کۆبوونەوەی ڕاوێژکاری وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن کە بە سەرپەرشتی (مەولوود مراد محێدین) وەزیری گواستنەوە و گەیاندن (بە وەکالەت) لە ڕۆژی (٥/١/٢٠١٦) بەڕێوە چوو، بە ڕەچاوکردنی باری دارایی ھاووڵاتیان بڕیار درا نرخی ئینتەرنێت کەم بکرێتەوە و بە نووسراوی ڕەسمی کۆمپانیاکانیش لەو بڕیارە ئاگادار کراونەتەوە.
ھەموو کۆمپانیا سەرەکییەکانی ئینتەرنێت لە ھەرێمی کوردستان پابەند بوون بە بڕیارەکەی وەزارتەوە و ھیچ کۆمپانیایەک نەماوە لە ڕووبەرێکی فراواندا کار بکات و نرخی دانەبەزاندبێت، بەڵام ئەو کۆمپانیایانەی بە سیستەمی Wi Fi کار دەکەن بەھۆی سنوورداری ڕووبەری کارەکەیان بڕیارەکە نایانگرێتەوە.
ھەروەھا ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان بە بڕیاری ژمارە (٦٨) لە ٣/٢/٢٠١٦، دەسەڵاتی کەمکردنەوەی نرخی خزمەتگوزارییەکانی پەیوەندیی تەلەفۆن و ئینتەرنێتی بە وەزیری گواستنەوە و گەیاندن داوە.
ئێستاکە (٢٩) کۆمپانیا لە ھەرێمی کوردستاندا ئینتەرنێت دابین دەکەن؛ دە کۆمپانیایان بە شێوەی وایفای کاری خۆیان دەکەن.
لیستی ئەو کۆمپانیایانەی نرخی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێتیان دابەزاندووە:
