سەرۆك بارزانی و نوجەیفی كۆ بوونه‌وه‌

 سەرۆك بارزانی و نوجەیفی كۆ بوونه‌وه‌
لە دیدارێكدا، (سه‌رۆك بارزانی) و (ئوسامە نوجەیفی) بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی ناوچەكە و دواپێشهاتەكانیان خستە بەر باسه‌وه‌. هەروەها باس لە بارودۆخی مەیدانیی بەرەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش لە پارێزگای نەینەوا و ئامادەكارییەكانی ئۆپه‌ڕاسیۆنی ئازادكردنی شاری مووسڵ كرا.

ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 25ـی 2ـی 2016 لە هەولێری پایته‌خت، (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە (ئوسامە نوجەیفی) سەرۆكی ئیئتیلافی ئەلموتەحیدوون لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی ناوچەكە و دوا پێشهاتەكان خرایە بەر باس و گفتوگۆ. هەروەها باس لە بارودۆخی مەیدانیی بەرەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش لە پارێزگای نەینەوا و ئامادەكارییەكانی ئۆپه‌ڕاسیۆنی ئازادكردنی شاری مووسڵ كرا.

تاوتووكردنی قۆناغی دوای شەڕی داعش و ئاییندەی ناوچە ئازادكراوەكان و هەماهەنگی و تەبایی نێوان پێكهاتەكان تەوەرێكی دیكەی ئەو دیدارە بوو.
Top