لیژنەیەک بۆ کەمکردنەوەی وه‌زاره‌ته‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمی کوردستان پێکهات
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 22-2-2016 فرسه‌ت سۆفى په‌رله‌مانتارى كوردستان له فراكسیۆنى پارتى ڕاگه‌یاند :لیژنه‌یه‌كى تایبه‌ت له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان پێك هاتووه بۆ داڕشتنه‌وه‌ى هه‌یكه‌لیه‌تى ئیدارى و گچکەکردنەوەی"، ده‌شڵێ "ئه‌و هه‌یكه‌لیه‌ته‌ى ئێستە زۆر گه‌وره‌یه و بارگرانى زۆرى دارایى له‌سه‌ر حكومه‌ت دروست كردووه".
سۆفى ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو "حكومه‌ت له تواناىدایه كه هه‌ندێ فه‌رمانگه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كه‌م بكاته‌وه".
به‌ڵام ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو بۆ كه‌مكردنه‌وه و تێكه‌ڵاوكردنى وه‌زاره‌ته‌كان دواى ڕێوشوێنى تایبه‌ت له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران ده‌بێت بنێردرێ بۆ په‌رله‌مان و له‌وێ ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر بدرێت.
ده‌شڵێ وه‌كو ئاگادارن ماوه‌ى (30) ڕۆژ به‌و لیژنه‌یه دراوه كه ڕاپۆرتى خۆیان پێشكه‌شى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن له‌سه‌ر دارشتنه‌وه‌ى هه‌یكه‌لیه‌تى ئیدارى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان.
باس‌نیوز
