مامەڵەی دەرهێنانی پاسپۆرت لە هەرێمی کوردستان راگیرا
دلێر ئاکرەیی، بەرپرسی راگەیاندنی رەگەزنامەی گشتیی هەرێمی کوردستان راگەیاند:" بەهۆی وەستانی پاسپۆرت لە لایەن بەغدا، داوا لە هاونیشتمانیان دەکەین رۆژی یەکشەممە 21/2/2016 سەردانمان نەکەن، بۆئەوەی ماندوبوونیان بەخۆڕایی نەچێت، بەتایبەت ئەوانەی لەڕێگەی دوورەوە دێن بەمەبەستی دەرهێنانی پاسپۆرت".
دلێر ئاکرەیی گوتیشی:"بەرپرسانی بەغدا ئاگاداریان کردینەوە کە بەهۆی چەند هۆیەکی تەکنیکی کاروباری پاسپۆرت رۆژی یەکشەممە لە هەرێمی کوردستان رادەگیرێت. بڕیارە تەنیا یەکشەممە بێت و دواتر چاکبێتەوە، بەڵام ئەمە یەکەمجار نییە، بەڵکو چەند جارێکی دیکە لە لایەن بەغداوە كاروباری پاسپۆرت وەستاوە
رووداو
