تەرمی چوار کۆچبەر گەیشتنەوە فڕۆکەخانەی سلێمانی

 تەرمی چوار کۆچبەر گەیشتنەوە فڕۆکەخانەی سلێمانی
شادیە رەسوڵ، پەیامنێری رووداو لە سلێمانی رایگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە 24-1-2016، تەرمی چوار کۆچبەر کە لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا لە دوورگەی تۆرۆس لە دەریای ئیجەدا خنکابوون، گەیشتنەوە فڕۆکەخانەی سلێمانی، دوای ئەوەش لە رێوڕەسمێکدا تەرمەکان رەوانەی شاری کەرکووک دەکرێنەوە".

پەیامنێری رووداو راشیگەیاند "هەموویان ئەندامی یەک خێزانن و خەڵکی شاری کەرکووکن، لەماوەی رابردوودا بەمەبەستی گەیشتن بە ئەوروپا و لەڕێگەی قاچاخەوە، لە دەریای ئیجەدا بەنیازی پەڕینەوە بوون بۆ یۆنان، بەڵام لە دەریادا خنکاون".

رۆژی هەینی 22-1-2016، بەهەمانشێوە دوو بەلەمی دیكەی چووپ لە دەریای ئیجەدا نقومبوون و نزیكەی 70 کۆچبەری دیكەی كوردی خەڵكی باشووری كوردستان خنكان و بێسەروشوێن بوون، تاوەكو ئێستاش گەڕان بەدوای دۆزینەوەی تەرمی سەرجەم كۆچبەرەكان بەردەوامە.









رووداو
Top