بارانی بەخوڕ، ڕەوە سیسرکەکەی تلسقۆفی له‌ناو برد

بارانی بەخوڕ، ڕەوە سیسرکەکەی تلسقۆفی له‌ناو برد
دیارە لە رۆانەدا سیسرکە هورووژمیان هێنابوویە میحوەری تلسقۆف و پێشمەرگەیان بیزار کردبوو، بەڵام بارانە بەخوڕەکەی ئەو چەند ڕۆژە لەناوی بردن.

عەمید (تارق ھەرنی) فەرماندەی فەرماندەیی سپیلک لە میحوەری تلسقۆف ڕایگەیاند: "ئەو ڕەوە سیسرکەی ڕوویان لە میحوەرەکە کردبوو، پێشمەرگەی زۆر بێزار کردبوو، چونکە ژمارەیان گەلێک زۆر بوون و، بە ملیۆنان بوون، ھەر چەندە تیمەکانی تەندروستی دھۆک دەرمانیشیان دژیان بەکار ھێنا زۆر سودی نەبوو، لەبەر ئەوەی ژمارەیان زۆر بوو، بەڵام دوای ئەو بارانە بەخوڕە لەناو چوونە."

عەمید (تارق ھەرنی) گوتیشی، ئەو ڕەوە سیسرکە هیچ پەکی پێشمەرگەیان نەخستبوو، ئەوەندە نەبێ دەچوونە ناو پێخەف و خواردنەوە.
Top