شەپۆلێکی بارانبارین باشووری کوردستانی گرتەوە

 شەپۆلێکی بارانبارین باشووری کوردستانی گرتەوە
لە سەرلەبەیانی رۆژی دووشەممە 9-11-2015 شەپۆلێکی بارانبارین باشووری کوردستانی گرتووەتەوە و بەگوتەی بەڕێوەبەری گشتی کەشناسی هەرێمی کوردستان لە هەولێر و تەنیا لە نیو کاژێردا 12 ملم بارانباریوە.

فازڵ ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان راگەیاند: شەپۆلێکی بارانبارین رووی لە باشووری کوردستان کردووە و تاوەکو پاشنیوەڕۆی رۆژی سێشەممە 10-11-2015 بەردەوام دەبێت".

فازڵ ئیبراهیم گوتی: لە هەولێر و تەنیا لە نیو کاژێردا 12 ملم بارانباریوە کە پێشبینی دەکرێت لە سلێمانی، هەڵەبجە و سنووری گەرمیان ئاوی باران بەرزببێتەوە.










روداو
Top