قوتابخانه‌یه‌كی 27 پۆلی كرایه‌وه‌

قوتابخانه‌یه‌كی 27 پۆلی كرایه‌وه‌
سەعات نۆی سەرلەبەیانی، قوتابخانە بنەڕەتییە ٢٧پۆلییەکەی ئایە لە ناحیەی کەسنەزاندا کرایەوە.

ئەمڕۆ به‌چاودێریی (د. پشتیوان سادق) وەزیری پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان, سەعات نۆی سەرلەبەیانی، قوتابخانە بنەڕەتییە ٢٧پۆلییەکەی ئایە لە ناحیەی کەسنەزاندا کرایەوە؛ ڕێکخراوی کۆیکای کۆریا و، وەزارەتی پەروەردە پێکەوە ئەو کارەیان گەیاندە ئەنجام.
لەو ڕێوڕەسمەدا کە سەرباڵوێزی کۆریا لە ھەولێر و سەربەڕێوەبەری ئاژانسی کۆیکا و بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی دەوروبەری شاری ھەولێر بەشدار بوون، وەزیری پەروەردە وتارێکی پێشکەش کرد و گوتی: "کردنەوەی ئەم قوتابخانە پێشکەوتوو و سەردەمیانە, دڵخۆشییەکی گەورە و ڕۆژێکی پیرۆزە لە کوردستان و گواستنەوەی ئەزموونی پەروەردەیی کۆریاشە کە خەمخۆری بواری پەروەردە و پێشکەوتنە، چونکە ئەوان لە پەروەردەوە دەستیان پێکرد، ئەگەر ئێمەیش بمانەوێت کۆمەڵگەی کوردەواری بگۆڕین و پێش کەوین، دەبێت گرنگی بە بواری پەروەردە بدەین, ھەر لەم سۆنگەشەوە ئێمە لە وەزارەت ھەڵمەتی نۆژنکردنەوەی قوتابخانەکانمان دەست پێکردووە. پاشان وەزیری پەروەردە و میوانان هەموو بەشێکی قوتابخانەکەیان بەسەر کردەوە.‌
Top