راوێژكارى سكرتێرى گشتیى UN: هه‌وڵی به‌ جینۆسایدناساندنی ئێزدییه‌كان ده‌ده‌ین

راوێژكارى سكرتێرى گشتیى UN: هه‌وڵی به‌ جینۆسایدناساندنی ئێزدییه‌كان ده‌ده‌ین
ئه‌داما دینگ راوێژكارى بان كی مۆن سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان سه‌ردانى په‌رستگه‌ى لالشى له‌ شێخان كرد .

ئامانجى ئه‌و سه‌ردانه‌ تاوتوێكردنى جینۆسایدى ئێزیدییه‌كان و كۆكردنه‌وه‌ى به‌ڵگه‌ و دۆكیومێنتى زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسه‌ بۆ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و دادگاى نێوده‌وڵه‌تى تاوانه‌كان .

دواتر له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه‌ ده‌یویست له‌ نزیكه‌وه‌ كه‌سایه‌تیه‌كانى ئێزیدى ببینێت . هاوكات جه‌ختیشى له‌وه‌ كرده‌ كه‌ كار بۆ به‌جینۆساید ناساندنى كه‌یسى ئێزیدیه‌كان ده‌كات.
Top