ئەمڕۆ سەرۆكی حكومەتی دەچێتە بەغدا
بەپێی ئەو زانیارییەكان نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ شاندێک لە هەولێرەوە دەچێتە بەغدا.
بەپێی هەمان زانیاری سەرۆکی حکومەت و شاندەکەی لە بەغدا بەشداری پرسەی ئەحمەد چەلەبی پەرلەمانتار دەکەن کە هەفتەی پێشوو بەهۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی کرد.
بەپێی هەمان زانیاری نێچیرڤان بارزانی لەو سەردانەیدا چاوی بە حەیدەر عەبادی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەکەوێت بەڵام دیار نییە ئایا لەو سەردانەیدا قسە لەسەر کێشەکانی هەولێر و بەغدا دەکرێت یان نا.
باسنیوز
