"ئەو دەرمانانەی لەزگەی کوردستانیان پێوەیە هیچیان لێ ساختە نەکراوە"

وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان داوا لە هاووڵاتیان دەکات ئەو دەرمانانەی بکڕن نیشان (لەزگە)ی کوردستانیان پێوەیە، چونکە هیچیان لێ ساختە نەکراوە و بێوەیە.

(د. ڕێکەوت حەمەڕەشید) وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "چەند کەسێک دەستگیر کراون کە لە کەرکووکەوە دەرمانی قاچاخیان دەهێنا بۆ هەرێمی کوردستان."

)د. ڕێکەوت حەمەڕەشید) گوتیشی: "لەو چەند ڕۆژەدا لە هەولێر و لە سلێمانییشدا چەندین دەرمانخانە و کۆگای دەرمان داخراون کە دەرمانی قاچاخ و خراپیان هەبووە".

وەزیری تەندروستی داوا لە هاووڵاتیان دەکا ئەو دەرمانانەی نیشانی کوردستانیان پێوەیە بکڕن، چونکە هیچیان لێ ساختە نەکراوە و، بێوەیە؛ داوایش دەکا هەتا بکرێت ئەو جۆرە دەرمانانە بەکار بهێنن و، دەرمانی تر بەکار نەهێنن."

وەزیری تەندروستی داوا لە هاووڵاتیان دەکات تەنها دەرمان لە دەرمانخانە فەرمییەکان وەربگرن؛ دڵنیاییش دەدات کە بەردەوام دەبن لە ڕاوەدونانی ئەو کەسانەی ئەو کارە نایاساییانە دەکەن و، دەیشیاندەنە دادگا."

لەو چەند ساڵەدا 100 شوێنە دەرمانی ئێکسپایەر و گوماناوی داخراون.
Top