مه‌سرور بارزانی پێشوازی له وەزیری دەرەوەی توركیا و شاندێكی یاوەری ده‌كات
لە دیدارێكدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانی هەرێمی كوردستان و ئه‌و دیداره دەربڕی. له‌به‌رامبه‌ردا راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئەو سەردانەی كرد و پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی خەڵكی توركیا كرد، كە سەركەوتووانە كۆتاییان بە پرۆسەی هەڵبژاردنی گشتی وڵاتەكەیان هێنا.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا دوا ره‌وشی سیاسی و ئه‌منی و شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش و پرۆسه‌ی ئاشتی له ده‌ڤه‌ره‌كه و توركیا تاوتوكرا و دووپات له به‌رده‌وامبوون و زیاتر گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا له هه‌موو بواره‌كان كرایه‌وه، كه له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لانی هه‌ردوولادا هه‌یه.
