لە یەک مانگدا لە عێراق نزیکەی دوو هەزار کەس کوژراون لەکۆی کوژراوەکان 537 کەسیان خەڵکی مەدەنی بوون

لە یەک مانگدا لە عێراق نزیکەی دوو هەزار کەس کوژراون لەکۆی کوژراوەکان 537 کەسیان خەڵکی مەدەنی بوون
ڕێکخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان له‌ ڕاپۆرتێکدا که‌ له‌سه‌ر بارودۆخی ئه‌منیه‌تیی عێراق بڵاوی کردۆته‌وه‌، ئاشکرای کردووە لەمانگی ڕابردوودا نزیكەی دوو هەزار كەس بوونەتە قوربانیی توندوتیژی و شەڕ و ئاڵۆزییە ناوخۆییەكانی ئەو وڵاتە.

بەپێی نوێترین ڕاپۆرتی نەتەوە یەكگرتووەكان لەمانگی ڕابردوودا بەھۆی تونوتیژییەكانەوە 717 كەس كوژراون ‌و 1216 که‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

له‌ ورده‌کاریی ئه‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه‌:‌ “لەكۆی ژمارەی كوژراوان 537 كەسیان خه‌ڵکی مه‌ده‌نی ‌و 180 كەسیش سەر بەھێزە ئەمنییه‌كانی عێراقن.

له‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه‌ که‌ شەهیدەكانی پێشمەرگەش كە لە شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش شەھید كراون، لەنێو قوربانییەكان دان.

هەرچەند شەڕ و ئاڵۆزییە سیاسی، ئایینی و تایفییەکانی عێراق لە ساڵی 2003ییەوە دەستیان پێکردووە و لە ماوەی 12 ساڵدا گەلێک خەڵک کوژراون، بەڵام پاش هێرشی داعش و داگیرکردنی مووسڵ و چەند پارێزگایەکی دیکە ئیتر شەڕ و ئاڵۆزییەکان و رێژەی قوربانییەکان روویان لە زیادبوون کردووە.












باسنیوز
Top