سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە ئاكه‌په‌، جه‌هه‌په‌ و هه‌ده‌په‌ كرد

سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە ئاكه‌په‌، جه‌هه‌په‌ و هه‌ده‌په‌ كرد
دوێنێ دووشه‌ممه‌، (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە جیا پەیامی پیرۆزبایی سەركەوتن لە هەڵبژاردنی ئاراستەی هەر یەك لە ئاكه‌په‌، جه‌هه‌په‌ و هه‌ده‌په‌ كرد.

ڕۆژی دووشەممە 2ـی 11ـی 2015 (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە جیا پەیامی پیرۆزبایی سەركەوتن لە هەڵبژاردنی ئاراستەی هەر یەك لە (ئەحمەد داوودئۆغلو) سەرۆكی پارتیی داد و گەشەپێدان (AKP) و، (كەمال قلیچدار ئۆغڵو) سەرۆكی پارتیی گەلی كۆماری (CHP) و، (سەڵاحەدین دەمیرتاش) هاوسەرۆكی پارتیی دیموكراتی گەلان(HDP) كرد و، تێیدا پیرۆزبایی لە سەرۆك و سەركردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی ئەو سێ پارتییەی توركیا كرد بە بۆنەی سەركەوتنیان لە هەڵبژاردنەكانی توركیا.
Top