سێ لیژنەی پەرلەمان ده‌چنه ئه‌و شوێنانه‌ی سلێمانی كه‌ ئاژاوەیان تێ کەوتبوو

سێ لیژنەی پەرلەمان ده‌چنه ئه‌و شوێنانه‌ی سلێمانی كه‌ ئاژاوەیان تێ کەوتبوو
جێگری سەرۆكی لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمان دەڵێ بڕیار بووە ئەمڕۆ لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی كوردستان سەردانی دەڤەری سلێمانی بكات بەڵام سەردانەكە دوا خرا و بڕیار درا هەرسێ لیژنەی ناوخۆ و مافی مرۆڤ و كاروباری كۆمەڵایەتی و خێزان و منداڵ لە پەرلەمانی كوردستان كۆ ببنەوە ئینجا سەردانی شوێنی ڕووداوەكان بكەن و، بەدوایدا بچن و، ڕاپۆرتی خۆیان پێشكەش بكەن.

بە مەبەستی بەدواداچوون و كۆڵینەوە لە بەرپرسە ئیداری و حكومی و ئەمنییەکانی ناوچەكە, بڕیار بوو لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی كوردستان ئەمڕۆ سەردانی شوێنی پشێویەكانی دەڤەری سلێمانی بکا سو، ڕاپۆرتێكیشی لێ ئامادە بکا، بەڵام سەردانەكە دوا خرا.
(فەیرۆز تەها) جێگری سەرۆكی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی كوردستان بە ماڵپەڕی‌ فەرمیی پارتیی‌ دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند كە "سەردانەكەی ئەمڕۆمان خرایە كاتێكی تر, چونكە لیژنەی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان كۆ بوویەوە و، بڕیار درا كە لە بری دوو لیژنە, لیژنەی ناوخۆ و مافی مرۆڤ و كاروباری كۆمەڵایەتی و خێزان و منداڵ لە پەرلەمانی كوردستان، هەرسێانەکەمان كۆ ببینەوە ئینجا سەردانی شوێنی ڕووداوەكان بكەین".
جێگری سەرۆكی لیژنەی مافی مرۆڤ جەختیشی كردەوە كە "كاتەكە بۆ ئەو سەردانە زۆر درەنگە و دەبوو لە یەكەم و دووەم ڕۆژی ڕووداوەكانەوە سەردانی شوێنی ئاژاوەكانمان كردبا, هەرسێ لیژنەی ناوخۆ و مافی مرۆڤ و كاروباری كۆمەڵایەتی و خێزان و منداڵ لەناو ڕووداوەكان بووباین چونكە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بەو سێ لیژنەیەوە هەیە."
ئاماژەیشی دا: "ئەم دواخستن و فراوانكردنەی لیژنەكان لە سەردانەكەدا بۆ ئەوەیە كە كارەكان و لێكۆڵینەوەكان پوختەتر بكرێت لە ڕووداوەكاندا و لیژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و خێزان و منداڵ هێندرانە ناو شاندەكە, چونكە سەدا٩٥ـی ئەوانەی ئاژاوەکەیان نایەوە و، بارەگای پارتییان سووتاند و كادیری پارتییان شەهید كرد، منداڵکار 18 ساڵان بەرەوخوار بوون و، تاقمەكەی نەوشیروان هانی دابوون؛ منداڵکاریش سەروکاری دەکەوێتە لیژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و خێزان و منداڵەوە."
Top