نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماری كوژراو و بریندارانی كرده‌وه توندوتیژییه‌كانی عیراق بڵاوده‌كاته‌وه
له راگه‌یاندراوێكی رۆژنامه‌وانی نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاریكردنی عیراق (یونامی) كه وێنه‌یه‌كی به‌تایبه‌ت بۆ خه‌ندان نێردراوه هاتووه: "له ده‌ره‌نجامی كرده‌وه توندوتیژی و تیرۆریستی و پێكدادانی چه‌كداری كه له مانگی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٥دا روویانداوه، ٧١٤ هاوڵاتی عیراقی كوژراون و ١٢٦٩ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون".
ئه‌وه‌شی هاتووه: "ژماره‌ی كوژراوانی مه‌ده‌نی ٥٥٩ كه‌سه (٢٥ له‌وانه پۆلیسن) و برینداره مه‌ده‌نییه‌كانیش ژماره‌یان ١٠٦٧ كه‌سه (٤٣ له‌وانه پۆلیسن)".
ئه‌وه‌شی روونكردووه‌ته‌وه كه: "وێڕای كوژرانی ١٥٥ كه‌س و برینداربوونی ٢٠٢ له كارمه‌ندانی هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراق به پێشمه‌رگه و هێزی سوات و ئه‌و میلیشیانه‌ی شانبه‌شانی سوپای عیراق ده‌جه‌نگن".
یان كوبیشی نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌وه‌شی وتووه: "جارێكی تر ئه‌م ژمارانه كۆژان و نه‌هامه‌تی گه‌لی عیراق نیشان ده‌ده‌ن به‌هۆی تیرۆر و توندوتیژیی و ململانێكان. هیوادارم ئه‌م نه‌هامه‌تی و كۆژانانه به پاڵپشتی و پشتگیریی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كۆتایی پێ بێت".
هه‌ر به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ی نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عیراق "به‌غدا خوێناوی‌ترین پارێزگا بوو به ١١٥٠ قوربانی (٢٩٨ كوژراو و ٨٥٢ بریندار)، له دوای ئه‌و پارێزگای دیاله دێت به (٩٢ كوژراو و ١٤١ بریندار) دواتر هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی نه‌ینه‌وا به (٨٦ كوژراو) و سه‌لاحه‌دین به (٢٨ كوژراو ٤٠ بریندار) و پارێزگای كه‌ركوك به (٣٩ كوژراو و ٧بریندار) دێن".
خه‌ندان
