لە گوێڕ 19 داعش خۆیان رادەستی پێشمەرگە كرد

 لە گوێڕ 19 داعش خۆیان رادەستی پێشمەرگە كرد
لەمیحوەری گوێڕ 19چەكداری داعش خۆیان رادەستی هێزەكانی پێشمەرگە دەكەن ‌و، بەرپرسی میحوەرەكەش رایدەگەیەنێ،‌ یەكێكیان رائیدی پۆلیسە.

قادر قادر، بەرپرسی میحوەری گوێڕ لە لێدوانێكدا بۆ (تۆڕی میدیایی رووداو) دەڵێ: "شەوی رابردوو 8 چەكدار ‌و بەرەبەیانی ئەمڕۆش یەكشەممە یەكی تشرینی دووەم 11 چەكداری دیكەی داعش خۆیان رادەستی هێزی پێشمەرگە كردووە، واتە سەرجەمیان 19 چەكدارن ".

بەرپرسەكەی میحوەری گوێڕ ئەوەشی خستەڕوو یەكێك لەوانەی خۆی رادەست كردووە پلەداری پۆلیسە، ئەو، گوتی "دوای خۆڕادەستكردنیان یەكێكیان خۆی گوتویەتی كە رائیدی پۆلیسە".

سەبارەت بەوەی ئایا چارەنووسی ئەوانە چی دەبێت، كە خۆیان رادەستی پێشمەرگە دەكەن؟ قادر قادر گوتی "هەموو ئەوانەی خۆیان رادەست دەكەن، لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت و رەوانەی وەزارەتی پێشمەرگە دەكرێن".

بەپێی زانیاری بەرپرسانی میحوەری گوێڕ، لەم ساڵدا نزیکەی ١٤٠ چەکداری داعش لەو میحوەرەوە خۆیان رادەستی هێزی پێشمەرگە کردووە.










رووداو
Top