هێزێکی تایبەتی ئەمریکی لە هەولێری پایتەخت جێگیردەکرێت
باراک ئۆباما، سەرۆکی ئەمریکا رەزامەندی دەربڕیوە لە ناردنی هێزی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی ئەمریکا (نزیکەی 50 راوێژکاری سەربازی) لە رۆژئاوای کوردستان و جێگیرکردنی تانکی سەربازی جۆری A-10 و F15 لە بنکەی سەربازیی ئینجەرلیک لە باکووری کوردستان.
جۆش ئێرنست، گوتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاندووە، کە باراک ئۆباما، بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە و پێی راگەیاندووە، کە ئەرکی ئەو هێزەی دەنێردرێتە رۆژئاوای کوردستان، مەشق بە هێزە میانڕەوەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سوریا دەکات و چەک و جبەخانەیان پێشکەش دەکات.
بەپێی زانیارییەکان، هێزی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی ئەمریکا لە ریزەکانی پێشەوەی شەڕی دژی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) لە بەرەکانی موسڵ و ئەنبار دەبن و کاریان پشتیوانیکردنی هێزی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان دەبێت و توانای بەرگریکردنیشیان لە خۆیان هەیە لە ئەگەری رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ چەکدارانی داعش.
باسنیوز
