حکومەت بەیاسایی پوستەکانی گوڕانی پڕکردەوە

حکومەت بەیاسایی پوستەکانی گوڕانی پڕکردەوە
پرکردنەوەی پوستەکان بە وەکالەت لە لایەن پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەوە بووە کە کاری رۆژانەی ھاولاتیان نەوەستێت تا ئەوە کاتەی ئەو پوستانە بەشێوەیەکی فەرمی پەردەکرێنەوە.

علی عەونی:ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: پرکرنەوەی ئەو پوستانە بە وەکالەت پێویست بوو تا ئەو کاتەی وەزیرە نوێیەکان دەست بەکار دەبن و لە پەرلەمان سوێندی یاسای دەخون، چونکە ئەو کابینەی حکومەت بنکە فراوانە و لەسەر پێگەی سازان دورست بووە، ئەو سازانەش گوران نەھێش بویە پێویست بوو ئەو کارە بکرێت بۆ دووبارە پێداچونەوە لەسەر پوستەکان لە نێوان لایەنە بەشدابووەکانی حکومەتی ھەرێم.

علی عەونی گوتی: حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە رێگایەکی یاسای ئەو پوستانەی پرکردیتەوە ھیچ ھەلەیەک لەوەدانیە کە بە ھەلە ناوببردرێت.

پارتی لەسەر ئەوە رێکەوتنەی کە ئەو کابینەی حکومەتی لەسەر دامەزراوە لەگەل لایەنەکانی تر گفتوگو دەکات بەو پێیەی کە پێشتر لە نێوان پێنج لایەن رێکەوتن کرابوو بەلام ئێستا ئەوە نەمایە گوران لەو رێکەوتنە چویتە دەرەوە.
ھەلبژاردنەوەی سەرۆکایەتی نوێی پەرلەمان لە چوارچێوەی ئەو رێکەوتنە دەبێت کە لەلایەنەکان دەکرێت، سەرۆکی پەرلەمان نه‌ماوه‌ وەک پوستەکانی تری ناو حکومەت.
Top