وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا گەیشتە هەولێر
ئۆرسولا ڤۆن دێر لێین، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا شاندێكی لەگەڵدایە كە ژمارەیەك راوێژكاری سەربازی لەخۆگرتوون. بڕیارە سبەی لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆببێتەوە.
لەماوەی رابردوو دووجاری دیكە وەزیری بەرگری ئەڵمانیا سەردانی هەولێری كردوە، لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم كۆبوونەتەوە، دواتر ئەڵمانیا هاوكاری سەربازی و مرۆیی ناردوە بەتایبەت چەكی میلان كە رۆڵی باشی لەرووبەرووبوونەوەی داعشدا هەبووە.
