نێچیرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده‌ى ده‌میر و هاك ـ پار ده‌كات
به بۆنه‌ى كۆچى دواییى سیاسه‌تمه‌دارى كورد به‌ڕێز "فه‌همى ده‌میر" سه‌رۆكى گشتیى هاك ـ پار كه دوێنێ له ڕووداوێكى هاتوچۆدا گیانى له ده‌ست دا، وێڕاى پرسه و سه‌ره‌خۆشى، هاوخه‌مى و هاوسۆزیى خۆمان له‌گه‌ڵ خانه‌واده و كه‌سوكارى به‌ڕێزیان و ته‌واوى ئه‌ندامان و لایه‌نگران و جه‌ماوه‌رى هاك ـ پار ده‌رده‌بڕم. خواى گه‌وره گیانى خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شت شاد بكات و سه‌بووریى هه‌موو لایه‌كیان بداته‌وه.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان.
26/10/2015
