عیراق پێویستی بە هەماهەنگی هەواڵگری و سەربازیی زیاترە
ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە 25ی تشرینی یەکەم، سەلیم جبوری، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەگەڵ ستیوارت جۆنز، باڵیۆزی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ئۆفیسی سەرەکی سەرۆکی پەرلەمان کۆبوویەوە.
دوای کۆبوونەوەکە، نوسینگەی ناوبراو بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە: "سەلیم جبوری، سەرۆکی پەرلەمان لەگەڵ ستیوارت جۆنز، باڵیۆزی ئەمریکا لە عیراق تاوتووێی دوایین پێشهاتە سیاسی و سەربازییەکانی ناوخۆی عیراقیان کردووە و جەختیان لەسەر هەماهەنگیی زیاتری نێوان سوپای عیراق و هاوپەیمانان کردووەتەوە".
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، کە ناوبراو داوای هەماهەنگی زیاتری هێزەکانی هاوپەیمانانی لەڕووی زانیاریی هەواڵگری، پشتیوانیی ئاسمانی، راهێنان و پڕچەککردنی سوپای عیراقەوە کردووە و بە تایبەتیش جەختی لەسەر گرنگیی یارمەتییەکانی هاوپەیمانان لە هەردوو پارێزگای ئەنبار و سەڵاحەدین کردووەتەوە.
خەندان
