پێویستە كورد پەند لە مێژوو وەربگرێت و پێش هەموو شت دەبێت یەكگرتوویی خۆیان بپارێزن
جۆشوا لاندیز هەروەها گوتی: توركەكان و سعودییەكان و ئێرانییەكان پێویستە هەموویان ڕێبكەون، لەبەر ئەوەی كارئەكتەری سەربازییان هەیە لە سووریادا، هەروەها بەدڵنیایەوە حیزبوڵڵاش دەبێت لەگەڵیاندا ڕێكبكەوێت لەبەر ئەوەی هەموویان كاریگەری گەورەیان هەیە لە مەیدانەكەدا. بۆیە پێموایە رووسیا داوا لە ویلایەتە یەكگرتووەكان دەكات كە كێ بە تیرۆریست دادەنێت و كێ بە تیرۆریست دانانێت.
شايانى باسه لاندیز هەروەها گوتی: ئەسەد بەئاسانی تێك ناشكێندرێت. پێش دەستێوەردانەكەی رووسیا، زۆربەی ڕكابەرەكانی ئەسەد پێیانوابوو دەتواندرێت دواجار سوپای ئەسەد و رژێمەكەی تێكبشكێندرێت گەر بەردەوام شەڕی لەگەڵدا بكەن، بۆیە گفتوگۆیان لەگەڵ نەدەكرد و ئەسەد لاواز و لاوازتر دەبوو، بەڵام ئەمڕۆ وێنەكە گۆڕاوە و نازانین بە یارمەتی رووسیا ئەسەد چەند بەهێز دەبێت و ئەمەش گرفتەكەیە. ئەسەد پێیوایە دەتوانێت حەلەب بگرێتەوە، ئەمەش تا ئێستا لە هەفتەی یەكەمی شەڕدا ڕوون نییە كە ئایا دەسەڵاتی سەربازی ئەسەد ئەوەندەیە كە بتوانێت هەموو ئەو شارانە بگرێتەوە كە لە دەستی دابوون، تەنانەت بە هێزی ئاسمانیی رووسیاشەوە. ئەگەر توانییان ئەمە بكەن، ئەوا شۆڕشگێڕان دەبێت چاو بە هەڵوێستیاندا بخشێننەوە بەوەی كە گفتوگۆ ناكەن، بەڵام ئەگەر نەیانتوانی، ئەوا بارودۆخەكە وەك پێشتر بەردەوام دەبێت.
جۆشوا لە كۆتایی قسەكانیدا گوتی: پێموایە توركیا ڕێگرە و ئەمریكا خەریكە لەمە زیاتر تێدەگات كە توركیا ڕێگرە و هاوبەش نییە. ئەو بۆمبە تیرۆریستییەی كە سەدەها كورد و توركی كوشت، بەڵام هەڵوێستەكانی سەرۆك وەزیرانی توركیا ساویلكانە بوو، تەنانەت لەسەر پرسی تیرۆریستی بێخەم بوون. بەڵام لەوەش زیاتر پێموایە ئاشكرایە كە توركیا دەیوت دەچم شەڕ لەگەڵ داعش دەكەم و ڕێگە بە ویلایەتە یەكگرتووەكان دەدەم قاعیدەكانی بەكاربێنێت، هەر لەوكاتەدا دەستی كرد بە بۆمبارانكردنی كوردەكان، ئەمەش وانەیەكە بۆ ویلایەتە یەكگرتووەكان كە توركەكان نایانەوێت شەڕی داعش بكەن، بەڵكو دەیانەوێت وا لە ئەمریكا بكەن یارمەتی كوردەكان نەدات، بەڵام ئێستا ئەمریكا لەوە تێگەیشتووە و بەردەوام دەبێت لە یارمەتی كوردەكان بۆ تێكشكانی داعش، ئەمەش ئیهانەیەك و پەیامێكی ڕوونە بۆ حكومەتی توركیا كە ویلایەتە یەكگرتووەكان نابێتە هاوبەشی ئەنقەرە بۆ تێكشكانی یەپەگە و ویلایەتە یەكگرتووەكان بەڕوونی جیاوازی دەكات لەنێوان پەكەكە و یەپەگە، تەنانەت ئەگەر توركیاش ئەم جیاوازییە نەكات.
بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە لە گۆڤاری گوڵان ژمارە(1047)
