ئەکرەم ساڵح: گرتە ڤیدیۆییەکەی کەی ئێن ئێن دروستکراوە.. كادیرهكهی پارتیی به دهستی گێرهشێوێنهكان شههید كرا
بەرپرسی لقی22ی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە گەرمیان (ئەکرەم ساڵح)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: ''ئەو گرتە ڤیدیۆییەی لە کەناڵی کەی ئێن ئێن بڵاو کراوەتەوە، ھیچ بنەمایەکی راستی نییە و، ئەو ڤیدیۆییەی ئەوان بڵاویان کردووهتەوە، ھەر لە سەرتاوە لای ئێمە ھەیە و، ئەوان بۆ مەرامی سیاسیی خۆیان مونتاژیان کردووە و بەکاریان ھێناوە، ئەگەر نا ئەو ڤیدیۆیە نە کات و شوێنەکە و نە تەقەکەیشی پێوەندی بە شەھیدبوونی ئەوھەڤاڵەوە نییە.''
(ئەکرەم ساڵح) گوتیشی، بە ھیچ شێوەیەک تهقهکانی پاسەوانی ناوچە لەو شوێنەی ئەوھەڤاڵەی لێ شەھید کراوە ئاراستە نەکراون.''
بەرپرسی لقی22ی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە گەرمیان جهختی كردهوه، ئەو کادیرە بە تەقەی ئاژاوەچییەکان و لە دواوە شەھید کراوە، نەک پاسەوانەکانی بارەگای ناوچەی پارتیی دیموکراتی کوردستان.
