سەرۆکی هاک پار گیانی لەدەستدا

سەرۆکی هاک پار گیانی لەدەستدا
فەهمی دەمیر سەرۆکی گشتی پارتی ماف و ئازادییەکان (HAK-PAR)، رۆژی یەکشەممە 25-10-2015 لە رووداوێکی هاتوچۆدا، لە ناوچەی بۆزانتی سەر بە پارێزگای ئەدەنە، گیانی لەدەستدا گیانی لەدەستدا.

هەروەها لە رووداوەکەدا، هاووڵاتیەکی ئوسترالیش گیانی لەدەستداوەو چەند کەسێکیش برینداربوون.

مستەفا ئۆزچەلیک سەرۆکی گشتی پارتی ئازادی کوردستان (PAK)، دەربارەی رووداوەکە هەواڵەکەی بۆ(تۆڕی میدیایی رووداو) پشتڕاستکردەوە.

مستەفا ئۆزچەلیک لەو بارەوە گوتی:"من پەیوەندیم بە سەرۆکی لقی ئامەدی پارتی ماف و ئازادییەکان (هاک - پار)ەوە کرد و دەربارەی راستی هەواڵەکە داوای زانیاریم لێکرد، ئەوان هەواڵەکەیان پشتڕاستکردەوە و گوتیان" سەرۆکی هاک - پار، فەهمی دەمیر گیانی لەدەستداوە".
























رووداو
Top