شاندێكی حکوومەتی هەرێمی كوردستان دەچێتە بەغدا
“عاسیم جیهاد” ئاشكراشی كرد، ئەوان سەبارەت بە بوونی نیازێكی بۆ ڕێكەوتن لە نێوان حكوومەتی عێراقی و هەرێمی كوردستان هیچ وردەكارییەكیان لا نییە، چونكە ئەو پرسە پرسێكی سیاسییە و زیاترلەوەی پرسێكی هونەری بێت.
گوتیشی: پاش ئەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاندبوو كە بە سەربەخۆییانە نەوتی خۆی دەفرۆشی، ئەوان تەنها پشت دەبەستن بە كێڵگەكانی ناوڕاست و باشووری عێراق و سەبارەت بە كیڵگەكانی نەوتی كەركووك هەناردە كردن لەو كێڵگانەوە بەو هۆیەی ئەو ناوچانەی كە پێدا تێپەڕ لەلایەن ڕێكخراوی داعشەوە كۆنترۆڵ كراون، لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە ڕاوەستاوە، چونكە ئەو بۆریەی كە نەوتی كەركووكی دەگواستەوە بۆ توركیا لەكار كەوتووە .
سەبارەت بەوەی ئایا بۆریی نەوتی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا دەبێتە ئەلتڕناتیڤێك بۆ بۆریی گۆاستنەوەی نەوتی كەركووك بەرەو توركیا عاسم جیهاد گوتی ئەو پرسە لە میانەی گفتۆگۆكان یەكلایی دەبێتەوە و هێشتا ڕوون نییە لایەنەكان لەسەر چی ڕێك دەكەون.
گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عیراق گوتیشی ئەوان سەرەڕای تەنگژەی دارایی و كێشەكان كە تووشیان دەبێت، بەڵام سوورن لەسەر پلانی وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی هەناردەكردنی نەوتی خاو لە عێراقدا بۆ شەش ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێكیدا لە ساڵی 2020.
باسنیوز
