دزه‌یى، لێدوانێكى ئارام شێخ محه‌ممه‌د ڕه‌ت ده‌كاته‌وه.. پێشنیازێكیشی بۆی هه‌یه
سه‌باره‌ت به سه‌ردانه‌كه‌ش (دزه‌یی) بۆ ماڵپه‌ڕى حكوومه‌ت ڕوونى كرده‌وه: ''تا ئێستا نه كات و نه كارنامه‌ى سه‌ردانى شاندى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌غدا دیارى نه‌كراوه و، ئه‌وه‌ى هه‌یه ته‌نیا ئه‌وه‌یه كه هه‌ردوولا ئاره‌زووى خۆیان بۆ دیدار و كۆبوونه‌وه و ده‌سپێكردنه‌وه‌ى گفتوگۆكان له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنى كێشه و گرفته‌كان نیشان داوه و، هه‌رچى له‌وه زیاتر ده‌گوترێت، ته‌نیا قسه‌ى ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندنه.''
(دزه‌یى) هه‌روه‌ها گوتى: ''زۆر جارى دیكه‌ش به‌ڕێز (ئارام شێخ محه‌ممه‌د) به ناوى به‌ڕێز (عه‌بادی)یه‌وه قسه‌ى كردووه و بۆ ڕاستى و دروستیى قسه‌كانیشى، جارێكیان پرسیارى له لایه‌نى كوردى نه‌كردووه؟!.''
گوته‌بێژى فه‌رمیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌روه‌ها گوتى: ''دیاره ئه‌و به‌ڕێز پێى خۆشه ببێته گوته‌بێژى به‌ڕێز (عه‌بادى)، بۆیه پێشنیاز ده‌كه‌م واز له پۆستى جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بهێنێت و، ببێته گوته‌بێژ و ده‌مڕاستى به‌ڕێز سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق.''
