لیژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایش: به‌ڵگه‌ی پێویست له به‌رده‌ستدایە كه تاقمه‌كه‌ی نه‌وشیروان له پشت به‌لاڕێدابردنی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه بوون
(نازم كه‌بیر هه‌ركی) جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایش له په‌رله‌مانی كوردستان، بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "له لیژنه‌كه‌مان كارمان كردووه له‌سه‌ر كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه، له‌باره‌ی خۆپێشاندانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سنووری سلێمانی و گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه؛ له‌و باره‌وه به‌ڵگه‌ی پێویستمان له به‌رده‌ستدایه كه نه‌وشیروان و تاقمه‌كه‌ی ده‌ستیان هه‌بووه له به‌لاڕێدابردنی خۆپیشاندانە ڕەواکەی مامۆستایان و، نانەوەی ئاژاوە له ڕێگه‌ی منداڵکاری 18 ساڵان بەرەوخوار؛ وایان لێ کرد هێرشیان كردە سه‌ر باره‌گاكانی پارتی و سووتاندیان و، بوونە بایس شه‌هید و برینداركردنی كادیران و هاووڵاتیان".
(هه‌ركی)گوتیشی: "وەختی خۆی هه‌موو ئه‌و به‌ڵگانه ده‌خه‌ینه ڕوو و، ده‌بێت هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان هه‌بووه و ده‌ستیان سوور بووه به خوێنی ئه‌م خه‌ڵكه بدرێنه دادگا؛ دادگای میلله‌تیش یه‌كلای دەكاته‌وه كه ئه‌وان هۆكاری ئه‌و توندوتیژیه بوونه كه ڕووی دا؛ خه‌ڵك بە ده‌نگدان، ئه‌وانه دادگایی دەكات".
