مه‌حموود عوسمان: له ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا پێویسته گه‌ره‌نتی و لایه‌نی سێیه‌میشی تێدا بێت
سیاسه‌تمه‌داری كورد و ئه‌ندامی خولی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق (د. مه‌حمود عوسمان)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "کە شاندی هەرێم دەچێ بۆ به‌غدا، بەر لە هەموو شتێک پێویسته لایه‌نه‌كان یه‌كگرتوو بن و، ئه‌گه‌ر بكرێت له شاندهكەدا بن؛ پاشانیش شانده‌كه جه‌خت له‌سه‌ر هەرهەموو خاڵه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا بكه‌نه‌وه نه‌ك هەر مووچه و بوودجه؛ ئینجا ئه‌گه‌ر ڕێككهوتنێک کرا، دەبێ بە وردهكارییهوە بینووسنەوە، چونكه هه‌موو جارێك شتی گشتی ده‌نووسن له ڕێككه‌وتنه‌كەدا و، دوایی له‌سه‌ر ورده‌كاری دەبێتە كێشه؛ ئاخر شتیش، ئه‌گه‌ر بكرێت گه‌ره‌نتییەک هه‌بێت بۆ جێبه‌جێكردنی ڕێککەوتنەکە، بۆ نموونە لایه‌نی سێیه‌م هه‌بێت له ڕێككه‌وتنه‌كه‌دا، وه‌ك ئێران یاخود ئه‌مه‌ریكا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان یانیش هه‌ر لایه‌كی تر، چونكه دیارە ڕێككه‌وتنی دووقۆڵی، سەر ناگرێت و، هه‌ر لایه‌ك و، ده‌ڵێت، بەرامبەرەکە پابه‌ند نه‌بووه."
(د. مه‌حموود عوسمان) ڕاشیگه‌یاند: "شانده‌كه پێویست ناکا په‌له بکا له گفتوگۆدا و، ڕۆژێ دووان بگەڕێنەوە و، پرس بە هەموو لایەک بکەن."
ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره‌ی كورد دەربارهی ئابووریی سه‌ربه‌خۆی كوردستانیشەوە دەڵێت: "بوودجه‌ی سه‌ربه‌خۆ باشتره، به‌ڵام هه‌رێم دەتوانێ له‌گه‌ڵ به‌غدادا ڕێک بکەوێت و، لە ده‌ره‌وه‌یشدا هەوڵی خۆی بدات بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆژێك له ڕۆژان قه‌واره‌یەکی هه‌بێت و بوودجه‌ی سه‌ربه‌خۆمان هه‌بێت؛ هەڵبەت ئه‌مانه دژی یه‌كتری نین، مه‌رج نییه هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدادا ڕێك كه‌وت، واز له شتی تر بێنێت؛ ده‌توانێت له هه‌ردوو لاوە كاری خۆی بكات، له‌وانه ئابووریی سه‌ربه‌خۆ و مافی چاره‌نووس."
